نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئیدعاکانی ئێران مووشەکی بالیستیکی بە رووسیا ناردووە.
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "ئێران ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ لایەنە ناکۆکەکان بە نامرۆڤانە دەزانێت. چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لەدەستدانی گیان و زیانی ژێرخانی بەرفراوان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە دانوستانەکانی ئاگربەست. بۆیە نەک هەر ئەو کارە ناکات، بەڵکو داوا لە وڵاتانی دیکەش دەکات واز لە ناردنی چەک بۆ لایەنەکانی ململانێ بێنن."
سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدیعای بێ بنەمای ئەمریکا، ئینگلتەرا و فەرەنسای ڕەتکردەوە کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد تاران ڕۆڵی لە شەڕی ئۆکرانیادا هەیە و وتبووی، "ئێران ئیرادەی بەهێزی خۆی بۆ پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئیرلاند پشتگری خۆی بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لەبارەی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆواڤ گالانت بەناو وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی داگیرکەر راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان ٣ کارمەندی تەندروستی گیانیان لە دەست دا.
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان ٤٢٠ هەزار پەنابەری سوریایی گەڕانەوە زێدی خۆیان.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشێکی توندیان بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوەندی شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان ئەنجام دایەوە.